ویکیفەرھەنگ ckbwiktionary https://ckb.wiktionary.org/wiki/%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%81%DB%95%D8%B1%DA%BE%DB%95%D9%86%DA%AF:%D8%AF%DB%95%D8%B3%D8%AA%D9%BE%DB%8E%DA%A9 MediaWiki 1.46.0-wmf.24 case-sensitive میدیا تایبەت وتووێژ بەکارھێنەر لێدوانی بەکارھێنەر ویکیفەرھەنگ لێدوانی ویکیفەرھەنگ پەڕگە وتووێژی پەڕگە میدیاویکی وتووێژی میدیاویکی داڕێژە وتووێژی داڕێژە یارمەتی وتووێژی یارمەتی پۆل وتووێژی پۆل TimedText TimedText talk مۆدیوول لێدوانی مۆدیوول Event Event talk ویکیفەرھەنگ:سیاسەتەکان و ڕێساکان 4 11150 35658 2026-04-21T19:59:43Z -Haryad 34 +نووسینەوەی سیاسەتەکان 35658 wikitext text/x-wiki {{policy-DP|سیاسەتەکان و ڕێساکان}} ویکیفەرھەنگ '''سیاسەت و ڕێساکان''' یارمەتیی ئێمە دەدەن بۆ کارکردن بەرەو ئامانجە ھاوبەشەکان. ئەم یاسایانە بە بەردەوام گەشە دەکەن، و بۆ پاراستنی گەشەسەندنەکەیان پێویستییان بە ھەندێک ھەوڵ ھەیە. تۆ دەتوانیت بەشداری لەو ھەوڵەدا بکەیت == سیاسەتە سەرەکییەکان == تۆ پێویست ناکات پێش بەشداریکردن ھەموو سیاسەتەکانی ویکیفەرھەنگ بخوێنیتەوە! بەڵام، ئەم بنەمایانەی خوارەوە بنچینەی ئەزموونێکی بەرھەمدار و [[ھاوبەشن]] لە ویکیفەرھەنگدا، و دەبێت ھەمیشە لەبەرچاو بگیرێن. # ویکیفەرھەنگ پێکھاتووە لە فەرھەنگ، فەرھەنگی ھاوماناکان، و کتێبی دەستەواژەکان. # ویکیفەرھەنگ فرەزمانە، بەو مانایەی کە سەروشە بۆ وشەی ھەموو زمانەکان تێدایە. ئامانجی ئەوەیە [[ھەموو وشەیەک لە ھەموو زمانێکەوە]] بگرێتەوە. ئەم ویکیفەرھەنگە، '''ویکیفەرھەنگی زمانی کوردییە''' ئەوەش بەو مانایەیە کە دەقی بابەتەکان، بەوانەشەوە کە بۆ وشەی زمانەکانی ترن، بە زمانی کوردی نووسراون. ویکیفەرھەنگەکان بە زمانەکانی تر، پێناسەی ئەو وشانە بە زمانەکانی خۆیان دەکەن. ھەروەھا سەیری [[سیاسەتی گەشەپێدراو بکە دەربارەی وشە بیانییەکان و وەرگێڕانەکان]]. # '''ڕێز لە مافی لەبەرگرتنەوە بگرە'''. ویکیفەرھەنگ فەرھەنگێکی ئازادە و لەژێر مەرجەکانی [[W:GNU Free Documentation License|بەڵگەنامەی ئازادی گنۆ]] و [[W:مۆڵەتنامەی کرێیتیڤ کۆمنز|مۆڵەتنامەی کرێیتیڤ کۆمنز]]دا کار دەکات. ناردنی ھەر بابەتێک کە [[W:پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە|پێشێلی مافی لەبەرگرتنەوە]] بکات، دەبێتە ھەڕەشە بۆ سەر ئامانجەکەمان کە بنیادنانی فەرھەنگێکی ڕاستەقینە ئازادە کە ھەمووان بتوانن بڵاوی بکەنەوە، ھەروەھا ڕەنگە ببێتە ھۆی کێشەی یاسایی. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە [[مافەکانی لەبەرگرتنەوە]] لە ویکیفەرھەنگ. # '''دوورکەوتنەوە لە لایەنگری'''. پێویستە سەرەبابەتەکان لە [[W:بێلایەنی ڕوانگە|ڕوانگەیەکی بێلایەنانەوە]] بنووسرێن، بە شێوەیەک کە نوێنەرایەتیی ھەموو جۆرە بەکارھێنانەکان بە دادپەروەری و ھاوسۆزانە بکات. # '''ڕێز لە بەشداربووانی دیکە بگرە'''. بەشداربووانی ویکیفەرھەنگ خەڵکی وڵات و کولتوورە جیاوازەکانن و خاوەنی بیروڕای جیاوازن. مامەڵەکردنی ڕێزدارانە لەگەڵ کەسانی دیکە، بنچینەیە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و کاریگەر لە بنیاتنانی ئەم ویکیفەرھەنگەدا. بۆ ھەندێک ڕێنمایی لەم بارەیەوە، بڕوانە [[ویکیفەرھەنگ:ئاکار]] لە ویکیفەرھەنگ و [[ویکیفەرھەنگ:چارەسەرکردنی ناکۆکی]]. پێشتر پێڕستی ئەلفبێ بۆ سیاستەکان لە [[ویکیفەرھەنگ:پێڕستی سیاستەکان]] ھەبوو، بەڵام چیتر نوێ ناکرێتەوە. bmnbbnd1j22cy915qryn8gwiscf4ffg